رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی نوێترین ئاماری بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران زیادیکردووە.

بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بێت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ھەشت ھەزار و ٥٦٥ کۆچبەر لە رێگاکانی کۆچ لە سەرانسەری جیھاندا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بە ڕێژەی ٢٠٪ زیادیکردووە.

ھاوکات جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە دەکاتەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لە مردنی زیاتری کۆچبەران لە رێگاکانی کۆچدا، بەوپێیەی ئامارەکە بەرزترینە بەراورد بە ١٠ ساڵی رابردوو.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار