ئایا ناتۆ بۆ جەنگی روسیا خۆی ئامادە دەکات؟

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی / شوان عەباس بەدری

 

بەرنامەی "60 خولەک" ی کەناڵی راسیای یەکی دەوڵەتی  و هەروەها بەرنامەی "کات وەڵام دەداتەوە" ی کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی روسیا، لە دوو بەرنامەی جیاوازدا جەند تەوەرێکیان لەبارەی ناتۆ و زیاد بوونی چالاکییە سەربازییەکانی لە ئەوروپا خستە بەر باس و گفتۆگۆ.

"ئۆلیسیا لوسوا"ی یەکێک لە پێشکەشکارەکانی بەرنامەی "کات وەڵام دەداتەوە" لە سەرەتای بەرنامەکەدا هۆشداریدا کە "وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بە شێوەیەکی بەرچاو خۆیان بۆ جەنگ لەگەڵ روسیا ئامادە دەکەن".

هەروەها ئەم پێشکەشکارە ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەکانی پێشوودا وڵاتی ئەلبانیا بە مەبەستی پێشوازی کردن لە فرۆکە جەنگییەکانی ناتۆ  یەکێک لە بنکە هەواییەکانی سەردەمی یەکێتی سۆڤێتی نۆژەن کردۆتەوە و هەرەوەها ئەوەشی خستە روو کە ناتۆ لە وڵآتانی نەرویج و سوید و فیلانددا لە ژێر ناوی "کاردانەوەی باکوور" دەستی کردووە بە مانۆرێکی سەربازی.

هەروەها پێشکەشکارەکانی هەردوو بەرنامەی "60خولەک" و "کات وەڵام دەداتەوە، باسیان لە وتارێکی وەزارەتی بەرگری روسیا کردووە کە لە گۆڤاری "هزری سەربازی" بڵاوکراوەتەوە و تێیدا باس لە چەند سیناریۆیەکی جیاوازی پەیوەست بە ئەگەری هێرشی رۆژئاوا بۆ سەر روسیا کراوە.

 

لەلایەن خۆیەوە "ئۆلیگا ئسکابیوا"ی پێشکەشکاری بەرنامەی "60 خۆلەک"، وتی: " دوژمن پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر وڵآتەکەمان، ئەوا چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات و بە چری دەست دەکات بە چاودێری کردنی ناوچە سنوورییەکانمان".

هەروەها ناوبراو ئەوەشی خستە روو ،" بە رێکەوت بێت یان نا ، تەنها یەک رۆژ بەر لە پێشکەشکردنی ئەم بەرنامەیە چەند زانیارییەکمان دەست کەوتووە کە فرۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا لە جۆری ئێف 35 لە ئاسمانی ئۆکرانیاوە ، بە فروانی و بە وردی خەریکی دەستنیشان کردنی بنکە دژە ئاسمانییەکانی روسیان ".

لە وەڵامی پرسیارێکی بێشکەشکارەکەی بەرنامەی "60چرکە" دا " کە ئاخۆ لە وڵآتانی ئەسکەندافییەوە هیچ هەرەشەیەکمان لەسەرە؟" ڤلادیسلاو شوریگین"ی پسپۆری سەربازی وتی:" بێگومان ئەم هەرەشەیە زۆر جدییە، گەر لە رابردوودا بە درێژایی سنوورەکانی باکوور جگە لە نەرویج هیچ سنوورێکمان لەگەڵ ناتۆدا نەبووبێت ، ئەوا ئەمرۆ گشت سنوورەکانی باکووری روسیا بۆتە هاوسنووری ناتۆ".

هەروەها ناوبراو لەبارەی ئەگەری کاردانەوەکانی روسیا وتی : " لە ئێستادا ئێمە سەرقاڵی دوبارە بنیات نانەوەی "ناوچەی سەربازی لینینگرادین" و کەشتیگەلی باکووریش وەک یەکەیەکی سەربەخۆی سەربازی لەو ناوچەیە جێگیر کراوە ، پێدەچێت کە گشت ئەمانە بەشێک بن لە سیستمی یەکگرتووی سەربازی روسیا ، جگە لەوەش روسیا خەریکی بنیاتنانی ناوەندێکی راهێنانی هێزە تایبەتەکانی باکوورە لە ناوچەی "نیژنوارتوفسک" .

 

ئەم شارەزا سەربازییە ئەوەشی وت:"ئەمە جەنگێکە بۆ کۆنترۆڵ کردنی سەرزەمینەکانی باکوور، جەنگیکە بۆ باکوور و ئێمەش دەبێت بزانین کە بەڵێ لە ئێستادا جەمسەری باکوور بۆتە ناوچەیەکی زۆر هەستیار بۆ ئێمە ،ئێمە دەزانین کە لە داهاتوودا جەمسەری باکوور  وەک ناوچەیەکی ستراتیژی رۆڵێکی زۆر کارا و گرنگی دەبێت ".

لێکەوتەکانی ئاشکرابوونی فایلە دەنگییەکانی ئەڵمانیا

لە هەردوو بارنامەکەدا باس لە لێکەوتەکانی ئاشکرابەننی فایلە دەنگییەکانی بەرپرسانی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا کرا کە باسییان لە ناردن و جێگیرکردنی مووشەکی مەودا درێژ کردبوو لە ئۆکرانیا .

"سکابیوا" لە بەرنامەی 60 خۆلەکدا ئەوەی خستە روو کە لە ئێستادا  "جۆن کربی" وتەبیژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا خۆی لە باسی ئەو فایلە دەدزێتەوە ،چونکە دەزانێت گەر بێتوو ناوەرۆکی فایلەکان پستراست بکاتەوە ئەوا لە بەرژەوەندی کرملین دەبێت و ئاشکرا دەبێت کە روسیا نە تەنها لەگەڵ ئۆکرانیا بەڵکو لەگەڵ هەموو هێزەکانی ناتۆ لە جەنگدایە.

ئەم پێشکەشکارە ئەوەشی ووت :" دەبێت ئەوە بڵێم کە ئەوان بێدەنگییان هەلبژاردووە ، وەک بڵەیت ئێمە تێناگەین ، رەنگە ئێمەیان بە گێل زانی بێت".

هەر لە گفتۆگانی هەردوو بەرنامە رووسیەکە باس لە چۆنییەتی ئاشکرابوونی ئەو فایلە دەنگییانەش کرا و "سپیردون کیلینکاروف" ی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئۆکرانیا بە بێ خستنە رووی هیچ بەڵگەیەک رایگەیاند کە ئەم فایلانە لەلایەن ئەمەریکا و بەریتانیاوە دزەی کردووە.

"کیلینکاروف" ئەوەشی خستە روو کە 12 ساڵ لەمەوبەر سیاسییە ئەوروپی و روسەکان پێکەوە باسیان لە ئەوروپایەکی یەکگرتوو دەکرد کە لە "لیشبۆن"ەوە تا "ڤلادیوستوک" درێژ دەبووەوە.

ناوبراو ئەوەشی وت کە ، بە دیهێنانی ئەو سنوورە ئەوروپییە لە بەرژەوەندی هەموو وڵآتانی ئەوروپی و دانیشتوانەکەی دەبوو ، بەڵام لەبەر ئەوەی دروست کردنی ئەو سنوورە بەرفراوانە وەک پەتێکی سێدارە دەبوو بە گەردەنی ئەمریکاوە ، هەرلەبەر ئەوە یەکێک لە هۆکارەکان یان باشترە بڵێم هۆکارە سەرەکییەکەی گشت ئەم روداو و پیشهاتانەی کە لەناوچەکەدا دەیبینین ، دەگەرێتەوە بۆ ترسی ئەمریکا لە دروست کردنی ئەو ئەوروپا یەکگرتووە .

هەرەوەها ناوبراو ئەوەشی وت:" بەڕاست چ کەسێک دەیەوێت دۆخەکە بەم جۆرە بێت؟ من تەواو باوەرم بەوە هەیە بە مەبەستی دوورخستنەوەی زیاتری مۆسکۆ و بەرلین لە یەک ، ئەم زانیاری و فایلە دەنگییانە لە لایەن ئەمەریکا و بەریتانیاوە دزەیان پێکراوە وئەمەش لە بەرژەوەندی ئەو دوو وڵآتەیە".

ئەوەشی وت :" ئەو دوو وڵاتە هەموو کارێک دەکەن تا لە کۆتاییدا مۆسکۆ و بەرلین راستەوخۆ رووبەرووی یەکتر ببنەوە ، تەنانەت وێنا کردنی ئەوەی کە چەند سیخۆرێکی دولایەنە لە ناو سیستمی بریاردان و بەرێوەبردنی ئەوروپا جێگەی خۆیان کردۆتەوە و لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و بەریتانیا کار دەکەن لەرز بە هەموو گیانمدا دێنێت ".

دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ریکەوتی 24 ی شوباتی 2024  دا، ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا دەستپێکی چالاکییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی ئۆکرانیا راگەیاند و بەو جۆرە جەنگێکی ماڵوێرانکەر هەڵگیرسا و بەپێی سەرچاوە ئۆکرانی و رۆژئاواییەکانیش تائێستا نزیکەی 10 هەزار کەسی سڤیل و 200 هەزار سەربازی روسی و ئۆکرانی لە جەنگەکەدا کوژراون و کاریگەرییەکی زۆریشی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییە ئۆکرانییەکان لەلایەک و لایەکی دیکەوە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان داناوە. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار