سوننەکان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریدەکەن

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لایەنە سوننەکانی پەرلەمانی عێراق لە یاداشتێكدا کە ئاڕاستەی سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی کردووە کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریدەکەن.

هەریەک لە هاوپەیمانیى عەزم و حزبى سیادە و هاوپەیمانیى حەسمى نیشتمانى یاداشتێکیان ئاڕاستەى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کردووە و سالم عیساوى ئەندامى پەرلەمانى عێراقیان بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر کردووە.

یاداشتەکە لەلایەن سەرکردەى سێ حزبە سەرەکییەکەى سوننە هەریەک لە موسەننا سامەرائى و خەمیس خەنجەر و سابت عیساوى واژۆکراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاریانداوە پەرلەمانتار سالم عیساوى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر بکەن و دەڵێن "ناوبراو تایبەتمەندییەکانى وەرگرتنى ئەو پۆستەى تێدایە".

هەروەها لایەنە سوننەکان لەو یاداشتەدا داوادەکەن پەلە بکرێت لە دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2024 بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامییەتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە، لەوکاتەوە تاوکو ئێستا لایەنەکان نەیانتوانیوە سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دیاریبکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار