سەرۆکی فەرەنسا: هێزى سەربازى دەنێرینە ئۆکرانیا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت ئەمڕۆ شەممە لەزاری بەرپرسێکی فەڕەنساوە ئاشکرایدەکات کە سەرۆکی فەڕەنسا هەڕەشەی ناردنی هێزبۆ ئۆکرانیا دەکات .

رۆژنامەى لۆ ئیندیپێندێنت لە راپۆرتێکدا ئاشکرای كردووە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە میانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى وڵاتەکەى و بەرپرسانى چەند حیزبێک، باسى لە ئەگەرى ناردنى هێزەکانى فەڕەنساى بۆ ئۆکرانیا کردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە لەزاری فابیان رۆسێل، نوێنەری حیزبی شیوعی فەڕەنسا رایگەیاندووە، سەرۆکى فەڕەنسا هەڵبژاردەکانی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکرانیا تاوتوێدەکات و لە ئەگەری چوونە ناوەوەی هێزەکانی ڕوسیا بۆ ناو  کیێڤ یاخود ئۆدێسا  ئۆکرانیا هێزى سەربازیى دەنێرنە ئەو وڵآتە.

لە ئێستادا پرسى ناردنى هێزى سەربازیى وڵاتانى رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بەردەوام باسدەکرێت و بەشێکە لە گفتوگۆکانی ناتۆو وڵآتانی ڕۆژئاوا و رۆژى 26ى شوباتى 2024، لە کۆنفرانسێکدا لە پاریس باس لە ئەگەری ناردنى هێزی سەربازیى رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا کرا، دواتریش ئیمانوێل ماکرۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لە ئێستادا هیچ کۆدەنگییەک نییە لەسەر ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا بەڵام لە داهاتوودا هیچ ئەگەرێک رەتناکەنەوە".

لە 24ـی شوباتی 2022، رووسیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا دەستپێکرد، بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو جەنگە 22 مانگییەدا، زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانی کوژراون. 

بە مەزەندەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو، ئەو جەنگە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ئۆکرانی و لە بەرامبەریشدا، لانیکەم 120 هەزار سەربازی رووسی و چەکداری ڤاگنەری رووسی لە ئۆکراینا کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار