دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازاری 2024 دادگاکە سکاڵایەک تاوتوێدەکات کە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت.

لە سکاڵاکەدا، داواکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 22ی ساڵی 2008، بەتایبەت مادەکانی 6، 7، 8، 9 و پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە کە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە راگیراوە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق 25ی شوبات بڕیاردانی لەسەر ھەمان سکاڵا بۆ 17ی ئازار دواخست و چاوەڕێدەکرێت لەو دانیشتنەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵاکە بدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار