مەندەلاوی: هەوڵەکانى بە ئامانجگرتنى دادگاى باڵاى فیدراڵی مەترسیدارن

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت هۆشداری دەدات لە بە ئامانجگرتنی دادگای فیدراڵی و بە مەترسی بۆسەر ئاسایشى وڵات دادەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئازاری 2024 موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکد رایگەیاند "پشتگیری دەکەین لە دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ دادگای باڵای فیدراڵی،  بە شێوەیەک کە رۆڵی خۆی لە پاراستنی یەکڕیزی عێراق و پاراستنی دەستوور و پاراستنی سیستەمی دیموکراسی مۆدێرن و جێبەجێکردنی دادپەروەری و گەیشتن بە سەروەری یاسا بەرز بکاتەوە".

مەندەلاوی هۆشداری داوە لە هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای باڵای فیدراڵی و تێکدانی شەرعیەت و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی بڕیارەکانی و پرسیارکردن لە یەکپارچەیی بڕیارەکانی، ئەمەی بە هەنگاوێکی مەترسیدار وەسفکردووە کە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەک، هاوکات داوای پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەکات لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان و پاراستنی دەستوور و سامانی گشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار