ژمارەی قوربانیانی رووادوەکەی مۆسکۆ بەرزبووەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی قوربانیانی رووداوەکەی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەرزبووەوە و رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێکی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان بێت، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی مۆسکۆى پایتەختى روسیا کە کرایە سەر هۆڵێکى کۆنسێرت، بە تەقەى راستەوخۆى پێنج چەکدار و تەقینەوەیەکى بەهێز 62 کەس کوژران و 100 کەسى دیکەیش برینداربون و زیاتر لە 70 تیمى فریاگوزارى لە شوێنى رووداوەکە بوون.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا رێکخراوى داعش لە تێلێگرام بڵاویکردوەتەوە، هێرشمان بۆسەر کۆبونەوەیەکى فراوان لە مۆسکۆى پایتەخت ئەنجامداوە و دواى هێرشەکە تەواوى چەکدارەکانیان بە سەلامەتى گەڕاندوەتەوە پێگەکانى خۆیان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار