نتانیاهۆ بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران: چیت هەیە بە خۆمی بڵێ

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە میدیاکان لە ناوخۆی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کۆمەڵێک لافیتە لە ناو شاری تاران بڵاو کردووەتەوە و کە وێنەی پێنج فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی لە سەر دانراوە و کە لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژران و لە سەری نووسراوە تۆڵە ئەکەینەوە.

ئەم لافیتانە لە لایەن "سوپای قودس"ەوە لە ناو تاران دامەزراون جگە لە زمانی فارسی بە زمانی " ئینگلیزی" و "عێبری" لە سەری نووسراوە تۆڵە ئەکەیەوە.

لەم لافیتانەدا وێنەی یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری، هێرزی هالێڤی، بەرپرسی گشتی سوپا و هەروەها فەرماندە باڵاکانی هێزی دەریایی و ئاسمانی ئیسرائیل دەبینرێت، میدیاکان لە ناوخۆی ئێران باس لەوە ئەکەن ئەم لافیتانە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە دانراوە کە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئیسرائیل.

وتەبێژێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانای ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفیزیۆنی "ایران اینترنشنال" دەربارەی کارلێکی ئێران بەرامبەر ئەم لافیتانە وتوویەتی "هیچ کارلێکێکمان نییە".

رۆژی دووشەممە بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بینایەکی نزیک لە باڵێۆزخانەی ئێران، ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران، لەوانە محەمەد رەزا زاهیدی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا و لوبنان لە سوپای قودس کوژران.

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی رۆژی سێشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی کرد، هەروەها ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمانشێوە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد و تؤلەسەندنەوەی بە مافی خۆیان زانی.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی باڵیۆزی سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگکراوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و "لایەنەکانی هێرشی تیرۆریستی و تاوانی رژیمی ئیسرائیل روون کراوەتەوە و جەخت کراوەتە لەوەی ئەمریکا بەرپرسە لەم هێرشانە و ئەمریکا دەبێت وەڵامدەرەوە بێت".

بەشی فارسی پەیجی فەرمی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆمێنتدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئێرانی نووسیوە "چیت هەیە بە خۆمی بڵێ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار