شەش سەربازی حکومەتی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کوژرانی ٦ کەس لە هێزە سەربازییەکانی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان

دوانیوەڕۆی سێشەممە ٩ی نیسان، هێرشکرایە سەر هێزە سەربازییەکانی ئێران لە جادەی سیوران- مەهرستان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و بەو هۆیەوە شەش سەربازی حکومەتی ئێران  کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سوپای داد، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ و نووسیویەتی "ماوەیەک لەوە پێش هێزێکی ئۆپێراسیۆنی ئیتلاعات لە جادەی سیوران- مەهرستان لە لایەن موجاهیدەکانی رێکخراوی سوپای دادەوە کرایە ئامانج و ٦ کەس کوژران و کەسێکیان بریندار بوو و ٣ ترۆمبیل سووتێنرا".

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی "حال وەش" کە هەواڵ و زانیارییەکانی سیستان و بەلووچستان بڵاوئەکاتەوە، ئەم هێزانە لە جاددەی سیب و سیوران لە گەڕاندا بوون کە هێرش کراوەتە سەریان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەمپەینی چالاکانی بەلوچی راگەیاندووە ، هێزەکانی جەیش العدل لەم هێرشەدا چەکی بێدەنگیان بەکار هێناوە، بۆیە دەنگی تەقەکردنیان نەبیستراوەو توانیویانە دوای هێرشەکە لە شوێنەکە دوور بکەونەوە.

ماڵپەڕی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران باسی لەوە کردووە پێنج کەس لە هێزە سەربازییەکان لە شوێنی رووداوەکە کوژراون و سەربازێکی تریش کە بریندار بووە، لە رێگەی نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار