سەرۆکی کۆریای باکور موشەکێکی نوێی مەترسیدار تاقی دەکاتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆریای بەکور بەردەوامە  لە پەرەپێدانی بە بەرنامە سەربازییەکانی و ڕایگەیاند موشەکێکی نوێی مەودا ناوەندی تاقیکردەوە کە بە سوتەمەنی ڕەق بەکاردەهێنرێت و پێنج ئەوندەی خێرای دەنگ بەهێزە .

سەرەتای ئەم مانگە، کیم سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی هەڵدانی موشەکێکی نوێی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی مەودای مامناوەندی کرد، کە سوتەمەنی ڕەق بەکاردەهێنێت، کە شرۆڤەکاران دەڵێن، ئەو جۆرە چەکانە ئەگەر تەواو بکرێن، لەوانەیە بتوانن لە کۆریای باکورەوە  بگەنە ئامانجە دوورەکانی وەک دورگەکانی ئەمریکا.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا KCNA لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردۆتەوە سەرۆکی کۆریای باکوور بەڵێنیداوە  چەکی زیاتر و بەهێزتر پەرەپێبدات و بەرهەمبهێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانی، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئەمەریکا.

سەرۆکی کۆریای باکور لەم مانگەدا سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی هەڵدانی موشەکێکی نوێی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی مەودای مامناوەندی کرد، کە سوتەمەنی ڕەق بەکاردەهێنێت و بەگوێرەی  ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (KCNA) دەڵێت فڕۆکەی Hwasong-16B بۆ ماوەی نزیکەی 1000 کیلۆمەتر (621 میل) گەشتی کردوە، وگەیشتەووەتە بەرزی لوتکەیەک کە 101 کیلۆمەتر (62 میل) بووە.

هاوکات سوپای سیئۆلی کۆریای باشوریش ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکە نزیکەی 600 کیلۆمەتر (370 میل) لە ئاسماندا هەڵفڕیوە پێش ئەوەی لە دەریای نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆندا بکەوێتە خوارەوە.

جێگەیباسە لە ئێستادا کۆریای باکوور تەرکیزی کردۆتە سەر پەرەپێدانی چەکی سووتەمەنی ڕەقی پێشکەوتووتر، چونکە شاردنەوە و جووڵەیان ئاسانترە و دەتوانرێت خێراتر هەڵبگیرێت. چەکی سوتەمەنی شل پێویستە پێش هەڵدانی سووتەمەنی تێبکرێت ناتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بە سوتەمەنییەوە بمێنێتەوە و هەڵبگیرێت بەڵآم چەکی سوتەمەنی ڕەق وانییە.

هەروەها چەکی هایپەرسۆنیک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی پێنج ئەوەندەی خێرایی دەنگ تێپەڕێنێت و هەروەها دەتوانرێت لە کاتی فڕیندا مانۆڕ بکرێت.

شیکەرەوەکانیش دەڵێن ئەو جۆرە چەکانە ئەگەر تەواو بکرێن، لەوانەیە بتوانن لە کۆریای باکورەوە  بگەنە ئامانجە دوورەکانی وەک دورگەکانی ئەمریکا  و ناوچە سنورییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار