هێزی ئاسمانی ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە دەکات

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی نیسان رایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە رۆژەکانی رابردوودا نمایشێکی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ سوپای قوبرس ئەنجام داوەو هێزەکانی خۆیان راهێناوە بۆ هێرش کردنە سەر ئامانجە دوورەکان.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئامادەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە وەها نمایشێکی سەربازیدا بە مەبەستی هیرشکردنە سەر ئێران بووە لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

بە وتەی رادیۆی سوپای ئیسرئیل، بەشداری فڕۆکەکانی سووتەمەنی گەیاندن لەم نمایشە سەربازییەدا لە ئاسمان قوبرس و دەریای ناوەڕاست ئەوە ئەخاتە روو کە ئەم نمایش و ئامادە کارییە بە چ مەبەستێک بووە.

زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە کاتێکدایە  دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کرد و حەوت سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانی كوشت و دوابەدوای ئەمەش ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: "باڵیۆزخانەکان لە هەر وڵاتێک هەبن، بە خاکی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێن کە خاوەندارێتییان دەکات. کاتێک هێرش دەکەنە سەر کۆنسوڵخانەی ئێمە، وەکو ئەوە وایە هێرشیان کردبێتە سەر خاکی ئێمە. رژێمە پیسەکە لەم بابەتەدا هەڵەی کرد؛ دەبێت تەمبێ بکرێت و دەشکرێت."

هاوکات لە وڵامی  ئایەتوڵا خامنەی، نیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕین. کار لەسەر بنەمایەکی سادە دەکەین؛ هەرکەسێک ئازارمان بدات، ئازاری دەدەین. خۆمان بۆ فەراهەمکردنی ئاسایشی ئیسرائیل ئامادە دەکەین لە رووی بەرگری و هێرشکردنەوە." 

یەکی نیسانی ئەم ساڵ، کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کرایە ئامانج و دوو فەرماندە و پێنج راوێژکاری سەربازیی ئێرانی کوژران

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار