پنتاگۆن کەشتی و فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کاربەدەستانی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند پەنتاگۆن بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر دەکات، ئەمەش بە ناردنی کەشتی جەنگی و فڕۆکەی زیاتر بۆ ناوچەکە بە مەبەستی پاراستنی هێزەکانی بەتایبەت دوای هەڕەشەکانی ئێران. 

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی بەرگری ئەمەریکاوە ئەمڕۆ هەینی ١٢/٤/٢٠٢٤ بڵاویکردەوە کە ، پنتاگۆن بڕیاریداوە ژمارەیەک کەستی سەربازی بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بجوڵێن بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  و پاراستنی کارمەند و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا".

ئەم گۆڕانکارییە نیگەرانییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن دەردەخات لەوەی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەزەدا لەوانەیە ببێتە هۆی توندوتیژییەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنانەت لە کاتێکدا بەرپرسانی واشنتۆن ڕەتیان کردەوە ئەمەریکا دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی 1 ی مانگی چواردا لە دیمەشق کە بووە هۆی کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە هێرشەکە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا.

سەبارەت بە جۆری ئەو کەشتی و فڕۆکانەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەجوڵێنرێن ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەکردوە کە بەرپرسێکی دیکەی بەرگری ئەمەریکا کە ئاگاداری پلانەکەی پنتاگۆنە ڕەتیکردۆتەوە جۆری کەشتییەکە ئاشکرا بکات لەبەر ئاسایشی کەشتییەکە. 

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشداوەکە، سەرکردە باڵاکانی پێنتاگۆن نائومێد بوون لەوەی ئیسرائیل حکومەتی ئەمەریکای ئاگادار نەکردۆتەوە پێش هێرشەکەی دیمەشق هاوکات ژمارەیەک کاربەدەستی پنتاگۆن  لەم هەفتەیەدا بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیان ڕاگەیاندوە وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن ڕاستەوخۆ سکاڵای لە هاوتا ئیسرائیلییەکەی وەزیری بەرگری یۆڤ گالانت کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەری لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا هەیە.

لە کاتێکدا ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمەریکا بەرپرسیار دەکات لە کردەوەکانی ئیسرائیل، لەوانە هێرشەکەی سەر دامەزراوەکەی لە دیمەشق، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا تاران هەوڵدەدات ڕاستەوخۆ ڕێوشوێن لە دژی ئەمەریکا بگرێتەبەر یان تەنها تیشک دەخاتە سەر ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار