ئاماری هەفتەی رابردووی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی / شوان عەباس بەدری 

وەزارەتی بەرگری روسیا ئێوارەی رۆژی هەینی کۆی گشتی زەرەروزیانەکانی هەفتەی رابردووی هێزەکانی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنها لە هەفتەی رابردوودا هێزەکانی روسیا توانیویانە زیاتر 6685 سەربازی ئۆکرانی بکووژن و 1712 درۆن و دەیان مووشەکی رۆژئاواییش بخەنە خوارەوە.

هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری روسیادا هاتووە کە لە رۆژانی شەش تاکو دوانزەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا هێزەکانی روسیا بە تووندی وەڵامی هێرشەکانی ئۆکرانیان داوەتەوە کە بە نیاز بوون زەرەروزیان بە پیشەسازی نەوت و گاز و وزەی روسیا بگەیەنن و هێزەکانیان لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە 47 هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ژێرخانی وزە و بنکە لۆجیستی و کۆمەڵگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا ئەنجامداوە".

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتە روو کە لە شەرگەی "دونیتسک" زیاتر لە 3000 هەزار سەربازی ئۆکرانی کوژراون و لە میحوەری "ئەفدیفکا"ش زیاتر لە 2130 سەربازی دیکە بە دەستی هێزەکانی روسیا کوژراون و 21 سەربازی ئۆکرانیش لە هەفتەی رابردوودا خۆیان تەسلیم بە هێزەکانی ئۆکرانیا کردووە .

لە 24ی شوباتی 2022، رووسیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا دەستپێکرد. ئەمریکا و چەندین وڵاتی ئەوروپا هەر لە دەستپێکی جەنگەوە پشتگیریی خۆیان بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و بە چەک و پارە یارمەتییان داوە. لە شوباتی ئەمساڵیش، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، دەبێت وڵاتانی رۆژئاوا لەوە تێبگەن کە ناتوانن لە ئۆکراینا شکست بە رووسیا بێنن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار