بەرپرسێکی ئێران: بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل چاوەڕێی بڕیاری عەلی خامنەیی دەکەین

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد رێبەری باڵای ئێران بڕیاری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەدات.

ئەمرۆ شەممە 13ی نیسانی 2024 موجتەبا زولنوری, جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا)ی رایگەیاند "هێزەکانی کۆماری ئیسلامی چاوەڕێی بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران دەکەین بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل".

هەروەها لەبارەی کێشمەکێشەکانی وڵاتەکەی و ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد "رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای ئێران کات و شێوازی تۆڵەکردنەوەکەی ئێران لە ئیسرائیل دیاری دەکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار