ئەمرۆ نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی هێرشەکەی ئێران دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤، نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەرەی فەرمی خۆی لە پێگەی "ئێکس" بڵاوی کردەوە ، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر داوای ئیسرائیل و بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست کۆدەبێتەوە.

هەر لەمبارەیەوە نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرەی خۆی لە سەر پێگەی "ئێکس" داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پەلە بکات لە ناساندنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی.

لەلایەن خۆیانەوە وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند،داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە زیاتر ئالۆزتر کردنی کێشە و کیشمەکێشەکان دووربگرن.

جێی ئاماژەیە شەوی رابردوو ئێران لە تۆڵەی بوردومانکردنی باڵیۆزخانەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دیمەشقی پایەتەختی ئیسرائیل ،بە زیاتر لە 300 مووشەک و درونی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل بەڵام بە پێی راگەیاندراوەکانی ئیسرائیل و ئاژانسەکانی هەواڵ ئەو هێرشە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە بۆ ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار