ئیسرائیل بەنیازە بەم جۆرە وەڵامی ئێران بداتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماڵپەری "ئیلای"ئیسرائیلی رایگەیاند، لە ئیستادا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی شەوی رابردووی ئێران، خەریکی تاوتوێ کردنی چەند بژاردەیەکی جۆراوجۆرن.

هەروەها ماڵپەرەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم سەرۆکایەتی ئەرکان ،کووشتنی فەرماندە باڵاکانی ناو سوپای پاسدارانی ئێرانە.

هەروەک چۆن ماڵپەرەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەشی خستۆتەروو کە بژاردەیەکی دیکەی بەردەم سوپای ئیسرائیلی بە ئامانج گرتنی کەشتییە ئێرانییەکانە و هەروەها بوردومانی چەند دامەزراوەیەکی حکومی و کێڵگەی نەوتی یەکێکی ترە لە بژاردەکان.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە لە ئێستادا ناکۆکییەک لەبارەی چۆنییەتی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیلی دروست بووە.

جێی ئاماژەیە شەوی رابردوو ئێران لە تۆڵەی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سوریا ، بە دەیان مووشەک و دروون هیرشی کردە سەر ئیسرائیل ، بەڵام بە پێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان هێرشەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار