شارە هێڵییەکەی سعودیە لە 170 کیلۆمەترەوە بۆ 2.4 کیلۆمەتر کورتکرایەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

پلانەکانی سعودییە بۆ دروستکردنی شارێکی هێڵی زیرەک لە پارێزگای نیوم تابوک کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی هیچ شەقامێکی تێدا نەبێت و خاڵی بێت لە ئوتومبێل و گازی ژەهراوی کاربۆن بەرەو شکست هێنان دەچێت .

شاری هێڵی نیۆن بڕیاربوو 105 میل (170 کیلۆمەتر) درێژ بێت، بەڵآم  چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی 2030 بگاتە تەنها یەک میل و نیو (2.4 کیلۆمەتر).

هاوکات بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بلومینگ ، چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی 2030 کەمتر لە 300 هەزار کەس نیشتەجێ بنێت لەو شارەدا لە کاتێکدا بە گوێرەی پلانی سەرەتای پرۆژەکە وا بڕیاربوو ببێتە شوێنی نیشتەجێبوونی  1.5 ملیۆن کەس.

ئاژانسی بلومینگ دەڵێت هۆکاری کەمکردنەوەی درێژی ئەو شارە و بچوککردنەوەی پڕۆژەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سندوقی سامانی سەروەری سعودیە هێشتا بودجەی نوێی ساڵی 2024ی پەسەند نەکردووە هەروەها بە لایەنی کەمەوە یەکێک لە بەڵێندەرەکانی هێڵەکە دەستی کردووە بە دەرکردنی کارمەندەکانی و کشانەوە لە پڕۆژەکە.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری کارپێکردنی پڕۆژەکە گیڵس پێندڵتۆن بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک هەموو ئەم قسانەی ڕەتکردۆتەوەو نوسیویەتی : "چۆن وەڵامییان بدەینەوە دەربارەی ئەو کارە باوەڕپێنەکراوەی لە نیۆم ئەنجام دەدرێت؟" "گەورەترین باڵەخانەی جیهان لە چیاکانەوە بۆ دەریا"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار