ئەمەریکا و عێراق چەند یاداشتنامەیەکی گرنگیان واژۆکرد

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە چوارچێوەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ واشنتۆن، حکومەتی عێراق بۆ برەودان بە کەرتەکانی کارەبا و غاز و بەرھەمھێنانی نەوت، 18 یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا واژۆکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە چاودێری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران وەزارەتەکانی کارەبا و نەوت و سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدان چوار یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبوارەکانی پەرەپێدانی کەرتی وزە، بەرھەمھێنانی غاز و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و پیشەسازی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژۆکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، کۆمپانیاکانی عێراقیش 14 یاداشتیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژوو کردووە، کە بوارەکانی کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی سوتان و بەھەدەردانی غاز، پیشەسازی نەوت و تەکنەلۆژیای زیرەک بۆ بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان دەگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار