سودانی هەوڵی کڕینی فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر دەدات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا واژۆی لەسەر رێککەوتنی تایبەت بە پڕچەککردنی هێزە ئاسمانییەکان و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق کردووە. 

سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا گفتوگۆی کردوە لە بارەی پشتیوانی کردنی بەغدا بە فڕۆکەی ئێف 16، هەروەها واژۆکردنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی ستونی لە جۆری بیڵ، هەروەها ئارەزویان هەیە بۆ کڕینی سیستمی ئەندرۆترۆنی بەرگریکەری دژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

باسی لەوەشکردووە کە  54 كۆمپانیا كە زۆربەی زۆریان بیانین ئاواتەخوازن وەبەرهێنان لە عێراق بكەن و  كەرەستە سەربازییەكانیان بخەنە بازاڕەوە بۆ عێراق.

 وەزیری بەرگریی عێراق لەبارەی  رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا بەو ئاژانسەی وتووە، "چەند قۆناغێکمان بڕی، ئەوەش دوای ئەنجامدانی دوو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی. رێککەوتنەکە گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و بەمنزیکانە کۆبوونەوەی دیکەشمان دەبێت".

هاوکات  لەبارەی پێکەوە کارکردنی سوپای وڵاتەکەی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا "جەختمان لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبواری هەواڵگری و بەردەوامی پێکەوەکارکردن و هاوئاهەنگییەکان کردوەتەوە. هەندێکجاریش پێویستیمان بە پاڵپشتیی ئاسمانیشیان دەبێت".

دوای 7 رۆژ مانەوەی ئەمڕۆ  شەممە، 20ی نیسانی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پاش ئەنجامدانی چەندین دیداری دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسی، لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتەوە بەغدادی پایتەختی عێراق.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار