ئیسرائیل: نیوەی فەرماندەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژراون

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوشتنی ژمارەیەکی زۆری فەرماندەکانی حیزبوڵای ڕاگەیاند و حیزبوڵآش کوشتنی ئەو فەرماندانە ڕەتدەکاتەوە.

یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بنکەی فەرماندەیی هێزەکانی باکووری ئیسرائیل وتی :" چالاکییە سەربازییەکان سوپای ئیسرائیل لە باشوور و شوێنەکانیتری لوبنان درێژەی ئەبێت و تا ئێستا ئەنجامی زۆر باشی بووە و نیوەی فەرماندەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

رۆژی چوارشەممە ٢٤ی نیسان هێزەکانی ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردە سەر باشووری لوبنان و نزیک ٤٠ شوێنیان کردە ئامانج و لە وڵامدا حزبوڵڵای لوبنانیش بە کاتیۆشا هێرشێ کردە سەر گوندێکی سنووری ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە ٢٤ی نیسان رایگەیاند، ئەو شوێنانەی لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج، نزیک گوندی " عیتا الشعب" لە قووڵایی ٣ کیلۆمەتری خاکی لوبنان بووەو کۆگای چەک و چۆڵ و ژێرخانەکانی حزبوڵڵای کردۆتە ئامانج و ئەو ناوچانە کراونەتە ئامانج کە میلیشیاکانی حزبوڵڵا لەوێوە تێدەپەڕن.

بەرپرسێکی باڵای حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ئەم وتەیەی وەزیری بەرگری ئیسرائیلی بە بێ بنەما ناو برد و وتی مەبەستی وەزیری بەرگری ئیسرائیل ، بردنە سەرەوەی ورەی هێزەکانی خۆیانە و حزبوڵڵای لوبنان هەمووکات وێنە و ژیاننامەی کوژراوەکانی خۆی لە جەنگدا بڵاو ئەکاتەوە.

لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە کەرتی غەزە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل زۆر زیاتر پەرەی سەندوە لە ناوچەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار