لە پاکستان 63 ساڵە لە مانگی نیساندا هێندەی ئەمساڵ باران نەباریوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

دەزگای نیشتمانی کەشناسیی پاکستان دەڵێت، 63 ساڵە لە مانگی نیساندا هێندەی ئەمساڵ باران نەباریوە. باسیش لەوە دەکات، بڕی بارانبارینی نیسانی ئەمساڵ دوو هێندەی نیسانی ئەو ساڵانەی دیکەیە.

رۆژی هەینی 3-5-2024، دەزگای کەشناسیی نیشتمانیی پاکستان بڵاویکردەوە، بارانبارینی نیسانی ئەمساڵ بەراورد بە 63 ساڵی رابردوو 164٪ زیادیکردووە. 

لە نیسانی ئەمساڵدا پاکستان بارانی بەلێزمە رووی تێکردووە و بەهۆیەوە ژمارەکەی زۆر هاووڵاتی گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانەش زیانیان بەرکەوتووە. شارەزایانی کەشناسی دەڵێن هۆکاری بارانە زۆرەکە گۆڕانی کەشوهەوایە.
بارانە زۆرەکە زیانی زیاتری بە هەرێمی خایبەر پەختونخوا لە باکووری رۆژئاوا و هەرێمی بەلووچستان لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە گەیاندووە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تەنیا لە مانگی نیساندا 143 کەس بەهۆی لافاو و هەورەبروسکەوە لە پاکستان گیانیانلەدەستداوە.

لە 2022شدا لافاوێکی زۆر رووی لە پاکستان کرد کە بەهۆیەوە 1700 کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان خانوو  رووخیان یان زیانیان بەرکەوت. هەروەک زەوییەکی زۆری کشتووکاڵیش لافاو بردی.

بە گوێرەی ئاماری حکومەتی پاکستان، لافاوەکەی 2022، 30 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.

لافاوەکەی 2022ی پاکستان بە جۆرێک بوو، لە چەند ساتێکدا سێیەکی وڵاتەکە لە ژێر ئاودا بوو. زانایانی بواری لەشناسی لە تەواوی جیهان لۆمەی گۆڕانی کەشوهەوایان بۆ ئەو دۆخە ناهەموارە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار