ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە.

دوێنێ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە تاوەکو شەو درێژەی کێشا، دواتر فەرمانگەی راگەیەناندنی ئەنجومەنی نوێنەران  بڵاویکردەوە، بەپێی بڕگەی دووەم لە مادەی 58ی دەستووری عێراق، وەرزی سێیەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژدەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی وادەی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاری پێویست و پرۆژەی گرنگ دەبێت، بەپێی ئەو زانیارییانەشی هەیە ئەو درێژکردنەوەیە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی دانانی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2024ە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێت، ئەنجومەنەکە تەنها یەکجار دەتوانێت وەرزی یاسادانان درێژبکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار