سوپای کۆنگۆ: هەوڵێکی کودەتامان پەکخست

یەک مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

سوپای کۆنگۆ دەڵێت ئەمڕۆ هەوڵی کودەتایەکی سەربازییان لە وڵاتەکەیان پەکخستووە کە لە نێویدا هێزی دەرەکی و هێزی کۆنگۆیی هەبوون.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 19-5-2024، سیلڤەین ئیکێنج، گوتەبێژی سوپای کۆنگۆ رایگەیاند، "هێزەکانی ئاسایش و بەرگریی کۆنگۆ هەوڵێکی کودەتایان پەکخست، خەڵکی بیانی و کۆنگۆییش لە هەوڵەکەدا بەشداربوون. هەوڵی بیانی و کۆنگۆییەکانیشمان پەکخست، بە رابەرەکەشیانەوە".

لە راگەیێنراوی گوتەبێژەکەدا ئەوە روون نییە کە ئایا کودەتاچییکان دەستگیرکراون یان کوژراون.

هەر پێش ئەو راگەیێنراوە، دوو پاسەوان لە نزیک ماڵی ڤیتال کامێرهی، ئەندامی پەرلەمانی کۆنگۆ کوژران؛ ئەو ئەندام پەرلەمانە بڕیارە بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت؛ هەر لەو رووداوەدا هێرشبەرەکەش کوژرا.

باڵیۆزی ئەمریکاش لەو وڵاتە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە و رایگەیاندووە، جموجووڵێکی زۆری سەربازیی سوپای کۆنگۆ لە ئارادایە و دەنگی تەقەش بیستراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار