دوایین زانیارییەکان لەبارەی رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی زانیارییەکانی مانگی سووری ئێران 40 تیمی فریاگوزاری و هەشت ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس نێردراونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ گەڕان و پشکنینی ناوچەکە، هەروەها باس لەوەکراوە بە هۆی خراپی کەشوهەواوە ناتوانرێت هەلیکۆپتەری فریاگوزاری بگەیەنرێتە ناوچەکە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە نووسینگەی خامنەیی بە ماڵپەڕی "ئێران وایر"ی راگەیاندووە "رەئیسی مردووەو دەیانەوێت ئامادەباشی بکەن بەوەی چۆن هەواڵەکەی" رابگەیەنن".

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەداوە، "تا نیو کاتژمێری دیکە تیمەکانی فریاگوزاری و گروپەکانی شاخەوانیی دەگەن شوێنی رووداوەکە و بە تەواوی نزیکبوونەتەوە، هاوکات ئاماژەیان بەوەشکردووە شەپۆلێکی بەهێزی سەرما ڕووی لەو ناوچەیە کردووەو رێگرە لەبەرەو پێشچوونی تیمەکان و لە کاتژمێرەکانی داهاتوو شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت".

هەروەها محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وەزارەتی ناوخۆ و خاچی سووری عێراقی راگەیاندووە، "تواناکانتان بخەنەگەڕ بۆ هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڕان بەدوای فرۆکەکەی سەرۆککۆمار ئیبراهیم رەئیسی".

هەریەک لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، حوجەتولئیسلام ئالهاشم، پێش نوێژی تەورێز، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، مال رەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجارنی رۆژهەڵات، فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە و بەرپرسی بەشی پاسەوانەکانی سەرۆک کۆمار و چەند کەسی دیکە لەناو ئەو فڕۆکەیە بوون کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024 تووشی رووداوەکە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار