پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی بڵاوی کردەوە و تێیدا دەنگدان بۆ سێ مادە دەکرێت لەنێویاندا هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆن بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی بڵاوی کردەوە و تێیدا مادەی یەکەمی دانیشتنەکە دەنگدان دەبێت لەسەر یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

مادەی دووەمی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانیان، هەروەها مادەی سێیەمیش دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان.

لە مادەی چوارەمی دانیشتنەکەشدا خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پێشنیاری یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی.

مادەی پێنجەمیش خوێندنەوەی یەکەم دەبێت بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوە شەهیدان و مادەی شەشەمیش خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار