هێزەکانی گەریلای ئازادیی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان خستەخوارەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئاشکرایکرد گەریلاکانی ئازادیی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی قەندیل خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە لە بارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "گەریلاکانی ئازادیی لە کاتژمێر 3:45 خولەکى ئەم بەیانییە، لە ئاسمانی قەندیل فڕۆکەیەکی بێفرکەوانى تورکیایان خستەخوارەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "فڕۆکەکە لە جۆری (ئاکسۆنگو)ی بێفڕۆکەوانی چەک هەڵگرە، ئاکسونگور گەورەترین فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی تورکیایە، هاوشێوەی فڕۆکەکانی دیکە هەر پارچەیەکی لە وڵاتێکی ئەندامانی ناتۆوە بۆ تورکیا دابین دەکرێت و خاوەنی دوو مەکینەیە، بۆ مەبەستی چاودێری درێژخایەن، بە مەبەستى هەواڵگریی و هێرشبردن بەکاردەهێندرێت، بۆ یەکەمجار لە 20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 رادەستی سوپای تورکیا کرا و تائێستاش چەندین دانەی لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراوەتەخوارەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار