هەر پەرلەمانتارێكی هەرێمی کوردستان بەڕی 52 ملیۆن دیناری وەرگرت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان پاداشتی کۆتایی خولی پێنجەمیان وەرگرت، کە بڕەکەی 52 ملیۆن دینارە.
بە پی ئەو هەواڵانەی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، بڵاوکراونەتەوە، پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان وەک پاداشتی شەش مانگی کۆتای خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڕی 52 ملیۆن دیناریان وەرگرت.
لە کۆتای هەر خولێکدا، پاداشتی شەش مانگی کۆتایی هەر خولێکی پەرلەمانی کوردستاندا دەدرێت بە پەرلەمانتاران، وەک هەر فەرمانبەرێکی دیکە پێی دەوترێت (اکرامیە)، سەرجەم خولەکانی پێشوو ئەو پاداشتەیان پێدراوە.
جێگای ئاماژەیە، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان 111 ئەندام بووە، کە کۆی گشتی پاداشتەکەیان 5 ملیارو 770 ملیۆن دینار دەکات، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران ئەو پاداشتەیان رەتکردۆتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار