نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەچنەوە بەغدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بڕیارە جارێکی دیکە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند، "نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەغدا دەکەنەوە بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی پەرلەمانتاران و ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجمان لەم سەردانە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر خشتەی بودجەی عێراق لە خەرجی بەرهەم هێنانەوە بۆ خەرجی مووچە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان".

ئەم سەردانەش لەکاتێکدایە خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن ئەندامانی لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت .

لە رۆژی 2ی ئایاری 2024، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بە‌غدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە لەبارەی کێشە و گرفتەکانی وانەبێژان داوایانکرد هاوشێوەی وانەبێژانی عێراق ماف بە وانەبێژانی هەرێمیش بدرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار