کەمال کلیچدارئۆغڵو: بە دروستی نازانم دەمیرتاش لە زینداندا بێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2024، کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عەدنان سەلجوک میزراکلی، سەرۆکی پێشووی شارەوانی دیاربەکری کرد.

دوای دیدارەکە کلیچدارئۆغلۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، "بەڕێز دەمیرتاش پێشەنگێکی سیاسەتی مەدەنییە و دەیەوێت هەموو کەسێک لە تورکیا بە ئارامی و بەختەوەری بژی و بە ئازادی بیروڕاکانیان دەرببڕن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە زمانێکی سیاسی نوێ لە تورکیادا زاڵ بێت و بە دروستی نازانم دەمیرتاش لە زینداندا بێت، ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوون بۆ دۆخی بەڕێز دەمیرتاش دەکەم و بۆ من زۆر بەسوود بوو کە لە نزیکەوە بەڕێزیانم بینی و پێکەوە گفتوگۆیەکی چڕوپڕمان کرد".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار