شوان محەمەد، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی نەگەیشتین بەهیچ

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەی ژینگەی سلێمانی بەتایبەت هەڵکەندن و تێکدانی سروشتی شاخی گۆیژە دەستەی داکۆکیکاران لە سروشتی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کۆبوونەوە.

لەم بارەوە شوان محەمەد، رۆژنامەنوس بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئێمە وەک و ئەندامانی دەستەی داکۆکیکار لە سروشتی شاری سلێمانی کە پێکدێین لە چەند کەسێک لەسەر داوای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سەردانمان کردن، بە مەبەستی وەستاندنی ئەو سەرپێێچیانەی بەرامبەر شاخی گۆیژە دەکرێت و سروشتەکەی بەرەو لەناوبردن دەبات".

وتیشی، "لەدوای 2 کاتژمێر و نیو لە کۆبوونەوە لەگەڵیان نەگەیشتین بەهیچ و ئەوان تێکدانی سروشتی بناری گۆیژە بە یاسایی ناودەبن و دەڵێن کە کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی یاسای داوای ئەو زەویانەیان کردووە و بەکاری دەهێنن".

شوان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا،" لە ئێستدا کۆمپانیاکان کار تەنها لەسەر دووگردی بناری شاخی گۆیژە  دەکەن بەڵام لە پلانیان دایە دوو گردی تریش بەکاربهێنن بۆ پڕۆژەکانیان".

جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند رۆژێکە بناری شاخی گۆیژە لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە بۆ مەبەستی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجیبوون بەکار دەهێنرێت و بۆتە هۆکاری تێکادانی سروشتەکەی بەمەش نارەزای چین و تەوێژەکانی کۆمەڵگەی لێ کەوتۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار