بکوژی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە رەگەز عەرەبی خەڵکی سووریای بەتۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "چەند رۆژێک لەمەوبەر کەسێک لە دەورووبەری هەولێر دەکوژرێت و دوای رووداوەکە و لەماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتباریان دەستگیرکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمەتبار لەسەر مادەی هۆشبەر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئامۆزاکەی خۆی و کووشتوویەتی، دوای ماوەیەکی کورت لە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرا".

بابهتی پهیوهندیدار