دوای نزیکەی مانگێک لە بێسەر و شوێنبوونی تەرمی پیاوێکی 75 ساڵ درایەوە دەستی کەسوکارەکەی

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، دوای نزیکەی مانگێک لە بێسەروشوێنی نەجمەدین محەمەد تەمەن 75ساڵ لە شاخی قەرەداغ، تەرمەکەی درایەوە دەستی کەسوکارەکەی.
جێگای ئاماژەیە، نەجمەدین محەمەد تەمەن 75ساڵ نزیکەی مانگێک لە بێسەروشوێن بوونی لە شاخی قەرەداغ، دوێنێ 29ی ئایاری 2024 لە رێگەی دوو هەنگەوانەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە و ئەمڕۆش گەیەندرایە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی و درایەوە دەست کەسوکارەکەی.
پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بەناوی (نەجمەدین محەمەد ساڵح) تەمەن 75 ساڵ لەڕۆژی 1ی ئایاری 2024ەوە لەماڵ چوبوە دەرەوەو چارەنوسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبون لەگەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییەکە و سەرەنجام 29ی مانگ تەرمی هاووڵاتییەکە لەقۆپییەکانی قەرەداغ دۆزرایەوە.
وتیشی، لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکە.
هاوكات ئهمڕۆ پێنجشهممه 30ی ئایاری 2024، كوڕی، هاووڵاتییه كۆچكردووهكه لە بەردەم پزیشکی داد، رایگهیاند: باوکیان لە 1ی ئایارەوە لە باخەکەی خۆیانەوە رووی لە کەژوکێوی ناوچەی قەرەداغ کردووە، دوای پچراندنی پەیوەندییەکان لەگەڵیدا و بەدواگەڕانێکی زۆر بۆماوەی 29 رۆژ، دوێنێ چوارشەممە ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لەو ناوچەیە کە گوماندەکرا باوکیان بێت، دواتر بەهاوکاری قایمقامی قەرەداغ و لایەنەپەیوەندیدارەکانی توانراوە ئەو تەرمە لە شاخەکە بهێنرێتە خوارەوە چونکە لە شوێنێکی سەختدا بووە.
