کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەکی بەپەلە لە هاوڵاتییان دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری دەنگدەران دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە سەردانیکردنی نزیکترین بنکەی تۆمارکردنی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ تۆمارکردنی داتای بایۆمەتری.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، "لە دوای 2ی6ی2024 ناتوانیت داتای بایۆمەتری خۆت تۆمار بکەیت و بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانى – عێراق 2024 پێش ئەو وادەیە خۆیان تۆماربکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژی هەینی 31ی5 و رۆژی شەممە 6ی1 دەوامی فەرمییە لە بنکەکانی تۆمارکردنی سەر بە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار