لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێری دەدرێت بە هاوڵاتیان

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان لە رۆژی 1ی حوزەیرانی 2024, دەگۆڕێت و دەبێت بە 24 کاتژمێری.
ئەمڕۆ هەینی30 ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، کە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان لە رۆژی 1ی حوزەیرانی 2024, دەگۆڕێت و دەبێت بە 24 کاتژمێری.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە دەبێت کاربکەن و کارەبا بەهاوڵاتیان بدەن.

بابهتی پهیوهندیدار