تۆمەتبارێک بڕی 4 دەفتەر دۆلاری لە سێ هاوڵاتی وەرگرتووە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەتۆمەتی فێڵکردن تۆمەتبارێک لە لایەن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیرکرا، کە بەفێڵ پارەی لەچەند کەسێک وەرگرتبوو.
ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2024، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی سکاڵایان لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بڕی 40 هەزار دۆلار ( 4 دەفتەر دۆلار)ی بەناوی ئیشکردنەوە لێ وەرگرتوون، بەڵام دواتر تۆمەتبار فێڵی لێکردون و پارەکەی خواردووە.
ئەوەشیخستۆتەڕوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن.
دەشڵێت، لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە بەفێڵ پارەی لەچەندین کەس وەرگرتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ف) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
