رێنمایی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڵاوکرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2024 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەرێم وردەكاریی مەرج و رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی رێنماییەكان، ئەو كەسانە سودمەنددەبن كە پێشتر شووقە یان زەوییان لە دەوڵەت یان كۆمەڵەكانی هەرەوەزیی نیشتەجێكردن وەرنەگرتبێت.

بەپێی رێنماییەكانی ژمارە 2ی ساڵی 2024 كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رۆژنامەی وەقایعی رەسمیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە و تێیدا وردەكاریی رێنماییەكانی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران خستەڕوو, هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو داواكارییە لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەوە پێشكەشدەكرێت كە خزمەتیان لە 8 ساڵ بەرەو سەرەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار