گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی ئازاد سەفەر خەڵکی ناحیەی دێرەلووک، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیران 2024، لەسەر رێگەی ھاوینە ھەواری گەلی شێرانە، لە ناحیەی دێرەلووکی قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێک لە بەرزایی کەوتە خوارەوە، کەسێک بەناوی ئازاد سەفەر تەمەن 20 ساڵ گیانیلەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.  

بەپێی سەرچاوەکان، ئۆتۆمبێلەکە ئەمڕۆ لە سەر رێگەی هاوینە هاەواری گەلی شێرانە کەوتووەتە خوارەوە، قوربانییەکانیشی خەڵکی ناحیەی دێرەلووکن.

  ئەو ئۆتۆمبێلەی کەوتۆتە خوارەوە چوار سەنشینی تێدابووە و یەکێک لەسەرنشینەکان بە ناوی ئازاد سەفەر تەمەن 20 گیانی لەدەستداوە و سێ سەرنشینەکەی تریش برینداربوون گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی ئامێدی، دووانیان چارەسەریان وەرگرتووە و یەکێکی تریش لە بریندارەکان بەهۆی قوررسی نێردراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخامەی ئازادی لە دهۆک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار