مەسرور بارزانی، یەکێتی لە مێژوودا ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 49 ساڵیادیی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی حزبەکە کرد و دەڵێت، یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.

یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار