هەپەگە: گەریلاکانیى ئازادیی کوردستان لە ماوەی چوار رۆژدا 16 چالاکییان دژی تورکیا ئەنجامداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەى چالاکییى گەریلاکانیى ئازادیی کوردستان لە دژى تورکیا و هێرشەکانی راگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە رایگەیاند، "لە 16 چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژی 30ی ئایار تا 2ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلى رۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی میسکای بە چەکی قورس، چەکی نیو ئۆتۆماتیک و قەناس لە داگیرکەرانیان داوە لە ئەنجامدا گورزیان لە داگیرکەران وەشاندووە".
ئاماژە بەوەش کراوە، "لە 30 و 31ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیل رۆژئاوای زاپ لەسەر تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، 21 جار گازی کیمایی ژەهراویی بەکار هێنراون".
ئەوەش هاتووە، "30ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیل رۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە درۆن بۆردوومان کراوە، 29ی ئایار و 1ی حوزەیران هەرێمی شەهید دەلیل رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی هەشت جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا و بۆردوومان کراون".
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "31ی ئایار و 1ی حوزەیران لە هەرێمی گارێ لە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، شاخی زنگەل، دەرگای ورچ و دێرەشێ، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بازێ، سەری مەتینا و دەگەل، لە گۆڕەپانی سنینی هەرێمی خواکوڕک جارێک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی 18 جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون".
