پۆلیسی تورکیا سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

درەنگانی شەوى رابردوو پۆلیسی تورکیا دەروربەری شاروانی جۆلەمێرگی گرت، هەروەها لە وان محەمەد سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانییەکەیان دەستگیر کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024 جارێکی دیکە لە چوارچێوەی دانانی قەیوم و هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی کوردان پۆلیسی تورکیا دەستی بەسەر شارەوانیی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان گرت کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە 31ی ئادار، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، شارەوانییەکەی بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵێکوتایە سەر بینای شارەوانییەکە و دەرگاکەیان شكاند، هەموو کەرەستە و پێویستەکانیان لەگەڵ خۆیان برد، هەروەها پۆلیس محەمەد سدیق ئاکیش، هاوسەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگى لە وان دەستبەسەر کرد.

هەروەها دەم پارتی لە دژی هەڵکوتانە سەر شارەوانیی جۆلەمێرگ لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەمووان کرد لە دژی سیاسەتی قەیوم و لەناوبردن، هەڵوێستیان هەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار