لە ئەمساڵدا 407 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر روویانداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری گشتیی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە هەولێڕ بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە بێت، لە ئەمساڵدا 407 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، لەو ژمارەیە 156 رووداویان سووتانی ماڵ بوون و 94 رووداویشیان سووتانی ئۆتۆمبێل بوون و زۆرترین ئاگریش لە مانگی چواردا کەوتووەتەوە کە 104 ئاگربوون.

وەک لە ئامارەکەی بەرگریی شارستانی هەولێر هاتووە، ئەمساڵ 33 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت، دوکان و پێشانگەکان روویانداوە و 31 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش لە خاشاک و تایە روویانداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار