بە گوژمەی 131 ملیار و 898 ملیۆن و 515 هەزار دینار لە دهۆک دوو پارک دروستدەکرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدانی لە شاری دهۆک دانا.
رووبەری پارکی ئالۆکا یەک ملیۆن و 575 هەزار مەتر دووجا و پارکی سەرهەلدانیش 130 هەزار مەتر دووجایە و بە گوژمەی 131 ملیار و 898 ملیۆن و 515 هەزار دینار دروست دەکرێن.
دروستکردنی ئەم دوو پرۆژەیە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە و تائێستا مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و حکومەت چاوەڕێی بەغدایە پارەیان بۆ بنێرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 194 مووچەخۆری هەیە و کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار.

بابهتی پهیوهندیدار