عەلی رەئوف، هیچ رێگە چارەیەک بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژان نەماوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئومڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2024، عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەدوای پەسەندکردنی خشتەی بوجەی 2024 هیچ رێگەچارەیەک بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نەماوە".

دەشڵێت، "لە ناو خشتەی بودجە بە هیچ جۆرێک ناوی مامۆستایانی وانەبێژی تێدانییە، هیچ بڕە پارەیەک دیارینەکراوە بۆ ئەو توێژە، بەهیچ جۆرێک پارەدارکردنی بۆ وانەبێژان و پلەی بەرزکردنەوە گرێبەستەکانی تێدانییە".

سەبارەت بە رێگە چارەیەک بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ وتی،" تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەویش ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ، ناو و زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عێراق وردبینی دەکات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە، دوای ئەو داواکارییە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".

عەلی رەئوف ئاماژەی بەوەشکرد، "لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە بەپێی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 کە دەسەڵاتی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران و خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پارە زیاد بکات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، پلەی بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکانی هەرێم".

  نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ جەختیشی لەوەکردەوە، "ئەو هەنگاوەی باسیکردووە بە رێکەوتنی سیاسی، بەچوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداد چارەسەردەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار