نرخی مریشک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2024، نرخی کیلۆیەک مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سێ هەزار و 700 دینار بەرزبووە.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاندووە، "زیادبوونی خواست بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان و هەناردەکردنی بۆ بازاڕی پارێزگاکانی عێراق و کەمبوونەوەی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەکەیە".

ماوەی چەند رۆژێک دەبێت نرخی مریشک بەم جۆرە بەرزبووەتەوە، پێشتر کیلۆیەک مریشک کەمتر بوو لە سێ هەزار دینار، بەڵام لە ئێستادا بۆ سەروو سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار