ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و داشکاندنی قەرزی کارەبا کۆدەبێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران دوو تەوەر دەخرێنەڕوو، راپۆرتی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە.

ئەمڕۆ چورشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و داشکاندنی قەرزی کارەبا و دوو پرسی دیکە دەکات.

بە پێی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە راپۆرتی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ و تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بابەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە دەخرێتەڕوو.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهاتەكانی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێمی کوردستان و داشكاندنی رێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی قەرزی كاره‌با دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار