تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێرێكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی و تۆمەتبارە بە كوشتنی دووكەس".

دەشڵێت، "لە ئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە" .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار