ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە شاری سلێمانی لەگەڵ شوان محەمەد و ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دیاردەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و گرفتی ئەو پڕۆژانە کرا کە بەبێ مۆڵەت و بە سەرپێچی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کراون.

لای خۆیەوە ئاوات شێخ جەناب rایگەیاند، "پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن بەبێ رەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کرابێت، لەوانە هەموو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەو ناوچەکانی تر کە بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بێت چ پرۆژەی نیشتەجێبوون بێت یان پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی بێت یان هەر پرۆژەیەکی تر".

لای خۆشیانەوە ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی سوپاسی ئەم هەڵوێستەی وەزیری داراییان کرد بۆ پشتیوانی و داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی دژی کاری نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار