نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم، 1086 كه‌یسی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ساڵی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2021 تا 2025 بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە، سه‌ر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی كاری نایاسایی، گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان به‌رامبه‌ر به ئه‌شكه‌نجه‌دان، توندوتیژی خێزان، بازرگانیكردن به سێكسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیاكاری.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئاماره‌كانی توندوتیژی خێزانی و ژماره‌ی سكاڵا تۆماركراوه‌كان له داواكاریی گشتی خراونه‌ته‌ڕوو.
کە لە كۆی داواكارییه تۆماركراوه‌كان له دادگا خراوەنەتەڕوو، کە ژماره‌یان 18620 سكاڵایه، له‌و ژماره‌یه‌ش 1733 داواكاری له دادگای تاوانه‌كان و 16887 سكاڵا له دادگای لێكۆڵینه‌وه تۆماركراون.
هەروەها باس لە كۆی كه‌یسه یهكلاكراوهكان کراوە، کە ژماره‌یان 10897 كه‌یسه، له سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌یسانه 1071 كه‌یس له دادگای تاوانه‌كان و 9826 كه‌یس له دادگای لێكۆڵینه‌وه یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
سەبارەت بە ئامارەکانی توندوتیژی دەڵێت، ئاماره‌كانی توندوتیژی كه به گوێره‌ی ڕه‌گه‌ز تۆماركراون، ژماره‌یان 1086 كه‌یسه، به‌شێوه‌یه‌ك 496 كه‌یس تایبه‌ت بووه به ڕه‌گه‌زی مێ و 590 كه‌یسیش په‌یوه‌سته به ڕه‌گه‌زی نێر.
لە راپۆرتەکەدا هۆکارەکانی توندوتیژی خراوەنەتەڕوە، کە یەکەم، بریتین لە، كه له سه‌نته‌ر و نووسینگه‌كانی نه‌هێشتنی توندوتیژی تۆماركراون، پۆڵێنبهندییهكه به‌گوێره‌ی 5 خاڵی سه‌ره‌كی رێكخراوه، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م، باری خێزانیی و 991 حاڵه‌ت له‌باره‌ی كه‌سانی خێزاندار و 84 حاڵه‌ت له‌باره‌ی كه‌سانی سه‌ڵت تۆماركراون.
دووه‌م، جۆری توندوتیژی، ئه‌وانیش بریتین له جه‌سته‌یی 319 حاڵه‌ت، ده‌روونی 423 حاڵه‌ت، سێكسی، 21 حاڵه‌ت و توندوتیژی جۆراوجۆر 307 حاڵه‌ت.
سێیه‌م، له‌سه‌ر بنه‌مای هۆكاری توندوتیژییه و باوك 40 حاڵه‌ت، دایك 21 حاڵه‌ت، برا 50 حاڵه‌ت، هاوسه‌ر 759 حاڵه‌ت و كه‌سانی لابه‌لاش 230 حاڵه‌ت.
چواره‌م، بریتییه له باری دارایی و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 208 حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی له توێژی هه‌ژاران تۆماركراوه و 368 حاڵهتیشان ئه‌وانه‌ن باری داراییان مامناوه‌نده، هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه باری داراییان باشه، حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی خێزانیان له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌دا ژماره‌یان 511 حاڵه‌تن.
پێنجه‌م، دوایین بنه‌ما كه پۆڵێنبهندییهكهی له‌سه‌ر كراوه، ئاستی خوێنده‌وارییه و 161 حاڵه‌ت په‌یوه‌ستن به كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار و 925 حاڵه‌تیش له‌باره‌ی توێژی خوێنده‌واران تۆماركراون.
