سایلۆی سلێمانی ئاگادای جوتیاران دەکاتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، ، سایلۆی سلێمانی لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە جووتیارانی ئاگادار کردەوە و راگەیاند، پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 دەستیپێکرد لە پێناو باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، داواکارین لە جوتیاران پابەندی چەند خاڵێک بن.
لە راگەیاندراوەکەدا سایلۆی سلێمانی چەند خاڵێک دەخاتەڕوو و دەڵێت،
یەکەم، وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت.
دووەم، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بوەستن ڕۆژانە باج دابەشدەکرێت نابێت بە دوو ڕێزی بوەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت.
سێهەم، بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئوتومبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قلابەوە.
چوارەم، داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەصیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەصیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەصیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت.
پێنجەم، داواکارین لە جوتیاران گەنمی ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەست بەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان رەصیدەکانیان دەگیرێت .
