شارەزایەکی کەشناسی: هەستکردن بە گەرما لە رۆژانی داهاتوودا زیاتردەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، "هۆکاری سەرەکی کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە هەندێک ناوچە و رۆژانی داهاتوو له ناوچەکان بەگشتی هەستکردنی پلەی گەرمی زیاتر دەبێت لە پلەی گەرمی راستەقینەیی بەرزبوونەوەی رێژەی شێیە بە دوایدا کرداری بوون بەهەڵم بوون و دواتر دروستبوونی هەور".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەی چەند رۆژێکە بای باکووری رۆژهەڵات لەناو کوردەوەرایدا ناسراوە بەڕەشەبا چالاکە بایه کە بەوە ناسراوە کە بایەکی گەرم و شێدارە تایبەت لەوەرزی گەرمادا ئەو ناوچانەی کە بایەکەی تێدا چالاکە پلەی گەرمی هەستپێکراو کەمتر دەبێت لەپلەی گەرمی راستە قینەیی وە راستەقینەش کەمتر لە پێشبینی وەک ئەم چەند رۆژەی ڕابردوو کە لەوێستگەکانی دەزگای کەشناسی ئاماژە بە 39 ° و 38 ° دەدرا بەنمونە بۆ سلێمانی کەچی 35 ° و 36 ° تۆمارکرا و لە قەڵادزێ ئاماژە بە 37 ° و 38 ° دەدرا کەچی 34 ° و 35 ° تۆمارکرا، هەڵکردنی ئەم بایە لەکاتی چالاکیدا و زیاتربوونیدا  بۆ ناوچەکان بە گشتی یان بەشێک ناوچە پلەکانی گەرما نزمتر دەکاتەوە وادەکات پلەی گەرمی راستەقینەیی کەمتر بێت لەپێشبینی هەست پێکراویش لە تۆمارکراو، بەڵام کاتێک خێرایه کەی کەمە یان کەم دەبێتەوە و کپ دەبێتەوە وەک ئەو وێنەی ئەمرۆی ئیدارەی راپەرین هەور دێنە رۆژهەڵات و ناوچەکان پلەی گەرمی راستەقیەنەیی و گەرمی هەستپێکراو زیاتر دەبێت".

وتیشی، "ئەم چەند رۆژەی دێت هەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت لەچاو پلەی گەرمی راستەقینەیی ئەویش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێیە و کرداری بەهەڵم بوون لەهەوادا زیاد دەکات دواتر هەور دروست دەبن وەک ئەوەی ئەمرۆش نمونەیە کەتۆزێ لەڕۆژانی پێشتر گەرمترە کە هەور لە رۆژهەڵاتەوە دروستبوون، ئەمەش واتای شێ زیادی کردووە ڕۆژانی دواتر زیاتریش دەبێتو هەوری زیاتریش دروست دەبن بەو هۆیەوە بەمەش هەست کردن بەگەرمی زیاتر دەبێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار